شكەستی پرۆژەی جیاكردنەوەی سلێمانی لەهەرێمی كوردستان راگەیاندرا
خواكوڕك
سەردار عەبدولڵا ئەندام پەرلەمانی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان لە كەناڵی كەی ئێن ئێنی سەر بەحزبەكەی پەیامێكی بۆ نەوشێروان مستەفا ناردوو و داوای لێكرد دەست لە پرۆژی جوداكردنەوەی سلێمانی هەڵگرێت، بگەرێتەوە بۆ چارەسەری ناوەخۆی كوردستان و رێكەوتن لەگەڵ حزبەكان، رێباز بێركۆتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەلێت پرۆژەی جودا كردنەوەی سلێمانی لەهەرێمی كوردستان شكەستی هێناوە.
پێشتر فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق پرۆژەی مامەڵەی حكومەتی بەغدا بەشێوەیەكی راستەوخۆی لەگەڵ پارێزگاكانی هەبوو بۆ جیا كردنەوەی سلێمانی لە هەرێمی كوردستان بەڵام ئەو پرۆژەیە لەلایان یەكێتیەوە دژایەتی كراو و شكەستی هێنا.
سەرۆكی فراكسۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە لێدوانێكی دا بۆ ماڵپەری باس دەلێت پڕۆژەی جیاکردنەوەی سلێمانی لە کوردستان سەرکەوتوو نەبوو، دەشڵێت: “ئەوەشی پشتیوانی لەو پڕۆژەیە دەکرد، ئێستا پەشیمان بووەتەوە، چونکە هیچی لێ بەدەست نایەت”.
رێباز بێركۆتی بۆ هەمان ماڵپەر دەشلێت: بابەتی پڕۆژەی جیاکردنەوەی سلێمانی، پەیوەندی بە هەموو کوردستانەوە هەیە، نەک پارێزگایەک، شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراق، بە دەستوور ڕێکخراوە، هیچ لایەنێک نەگەیشتووەتە ئەو بۆچوونەی فیدرالییەتی پارێزگاکان سەرکەوتوو بێت”.
بێركۆتی دەشلێت لە ڕەهەندی سیاسییەوە، هەر کەسێک مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەغدا بکات، کارێکی نەشیاوە، بەدەر لە ڕێککەوتنی سیاسی، سەرکەوتوو نابێت، جا هەر کەسێک ئەوە بکات، چونکە دەبێت ئەو کارە بە دەستە جەمعی بێت کە شێوەی مامەڵە لەگەڵ بەغدا چۆن بێت؟”.