ئەکاونتی بەرپرسێکی باڵای پارتی هاککرا
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسینێكی له‌سه‌ر هاككردنی ئه‌كاونته‌كه‌ی نوسیوه.
ده‌قی نوسینه‌كه‌ی ..
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو، به‌چه‌ند جۆرێک هه‌ڵمه‌تێکی ناڕه‌وای ناوزڕاندنم کرا!.
دواین کار ئه‌وه بوو، ئه‌مشه‌و ئه‌کاونته‌که‌یان هاککردم، خۆشبه‌ختانه ئێستا ئه‌کاونته‌که‌م که‌وته‌وه ژێر کۆنتڕۆڵی خۆم.
بۆیه به‌زمانی بێمنه‌تی و ته‌حداوه به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه ده‌وه ستم و بێمنه‌تم، چی له‌ده‌ستان دێت بیکه‌ن، زێتر له ١٠ سعات ئه‌کاونتی منتان لابوو، ده‌ساڵیش لاتات بێت شتێکی وام نیه سودی لێوه‌ربگرن، فه‌رموون چی نه‌شیاوو کاری نادروست هه‌یه بڵاوی بکه‌نه‌وه، ئێمه به پاکی و ئێوه‌ش به ناپاکی تا ماوین ده‌جه‌نگین….
زۆر سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی هاوکارو په‌رۆشم بوون و هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاگاداریان دا، به‌تایبه‌ت سوپاس بۆ کاک ڕامان زراری و هه‌ڵمه‌ت حاجی که زۆر هاوکارم بوون.
ئومێد خۆشناو