وه‌زیری په‌روه‌رده‌: له‌باره‌ی پله‌به‌ر به‌رز كردنه‌وه‌ی مامۆستایان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوێترین زانیاری له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان و پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ بۆ دروستكردنی خوێندنگه‌ی نوێ ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت “لە ئایندەیەكی نزیكدا مامۆستایانی گرێبەست دەست بە مامەڵەی دامەزراندن دەكەن”.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 16ی شوباتی 2020، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند “پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه‌، ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداریش بم له‌ئێستادا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ (ته‌رفیع) بكه‌نه‌وه‌”.

وتیشی: “كارەكانی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست تەواو بوون و ئێستاش سەرقاڵی دروستکردنی داتابەیسێکن بۆ وەرگرتنی ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ، هەرکاتێک دۆخی ئابووری حکومەتی هەرێم  باشتربوو، ئەوان لەپێشینەی بەرنامەی وەزارەتی پەروەردە دەبن بۆ دامەزراندن”.

ئاماژه‌ی  به‌وه‌شدا، وه‌ك وه‌زاره‌ت له‌به‌رنامه‌یاندا هه‌یه‌ كار له‌سه‌ر دروستكردنی ژماره‌یه‌ك خوێندنگه‌ی نوێ بكه‌ن، به‌ڵام له‌ئێستادا له‌هه‌رێم 114 خوێندنگه‌ هه‌ن كاره‌كانیان ته‌واو نه‌كراوه‌، بۆ ته‌واو كردنی ئه‌و خوێندنگانه‌ش پێویستیان به‌بڕی 139 ملیار دۆلار هه‌یه‌.

Back to top button