مەسرور بارزانی و جەواد زەریف کۆبوونەوە

کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی پێکرد.

لە پەراوێزی دیدارەکانی سێیەمین ڕۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دەستی پێکرد.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک کۆبوونەوە و دیداری گرنگی ئەنجام داوە کە لە نێویاندا، کۆبوونەوەی لەگەڵ هەرسێ وەزیری (وزە، دەرەوە و بەرگری)ی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و چەندان بەرپرسی دیکەی باڵای وڵاتان هەبوون.

Back to top button