مەسرور بارزانی : هەموو دیدارەکان لە میونشن گرینگی تایبەتی خۆیان هەبووە

 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان با س لە کۆبوونەوەکانی پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی میونشن دەکات و دەڵێت هەموو کۆبوونەوەکان ، هەر یەکەو تایبەتمەندی خۆی هەبووەو گرینگی ئەم کۆبوونەوانەش لە دوا رۆژدا ڕەنگدانەوەی خۆی دەبێت .

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیدارلە لە گەڵ وەزیری وزەی ئەمریکا ،یەک لە گرینگترین کۆبوونەوەکان ناو دەبات و دەڵیت ؛لە سەر کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان قسەمان کردووە  و ئەویش هاوڕابووە بۆ پەرە ستاندنی زیاتری ئەم بوارە .

 

هاوکات باس لە دۆخی ئیستای ناوچەدەکات و دەڵێت لە هەموو کۆبوونەوەکان باسمان لە ئاسایی کردنەوەی ئەو دۆخە کردووە کە دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی لە سەر کوردستان هەبێت .

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا سەبارەت بە پێک هێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە بەغدا گووتی : تا ئێستا هیچ ئەنجامێک روون نییە کە ئاخۆ عەلاوی حکومەت پێک دێنێت یا خود نا، بەڵام هەرچۆنێک بێت ئێمە پشتیوانی حکومەتێک دەکەیین ڕێز لە مافە دەستووریەکان بگرێت .

 

سەبارەت بە کۆبوونەوە لە گەڵ سێرگەی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت ، داوام لێکردووە رووسیا ڕۆڵی تایبەتی خۆی لە رووسیا بگێڕێت و هاوکات مافی کوردانی رۆژئاوا لە بەر چاو بگرێت ، چوونکە ئیستا مەترسی داعش ، هەڕەشەی جددییەو نابێت پشت گوێ بخرێت .

 

لە کۆتاییدا باس لە کۆبوونەوەی خۆی لە گەڵ جەواد زەریف ، وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات و دەڵێت ، ئێمە لە گە ئێران دراوسێین ، ئەوەش هۆکارێکە بۆ چۆن تێگەیشتن لە دۆخی ناوچەکە هەردووک لا گرێدراوی رووداوەکانین ، بۆیەش جەختمان لە رێزگرتن کردۆتەوە کە پێویستە هەموو وڵاتانی ناوچە ڕەچاوی بکەن .

Back to top button