سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  و راوێژکاری ئاسایشی بەریتانیا کۆبوونەوە

 

لە بەردەوامی کۆبوونەوەکانی پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنی ئاڵمانیا ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ” مارک سەدویل ” راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا لە میونشن کۆبووەوە.

 

 

لە کۆبوونەوەکەدا وێرای تاوتوێی دۆخی ئێستای ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست ، سەدویل ڕایگەیاند ، حکومەتی هەرێمی کوردستان خاوەن ستراتیژی تایبەتی خۆیەتی و ئێمەش بە پێی توانا و سیاسەتی خۆمان پاڵپشتی دەکەیین و هیوادارین پیوەندییەکانمان بەرەوە پێشتر بچن .

Back to top button