نھێنیەكانی پشت ماركەی نایك چیە؟؟
خواكوڕك
ئەو لۆگۆیەی كە بەشێكی زۆری یانە وەرزشیە جۆربەجۆرەكانی دونیا بە كاری دەھێنن خاوەن مێژوو چێرۆكێكی سەرنجراكێشه، بە فەرمی ماركەكە بە نایك (NIKE) بەناوبانگە بەڵام لە زۆربەی وڵاتەكان بە (نایكی) ناودەبرێت.
نایك، كۆمپانیەكی ئەمریكیە بۆ دروستكردنی پێڵاو و جل و بەرگ و پێداویستی وەرزشی ھاوكات بە یەكێك لە گرابەھاترین كۆمپانیا دادەنرێت لە ڕووی نرخی بەرھەمەوە، پێكھاتەی لۆگۆكەیان لە سیمبوڵی (خواوەندی سەركەوتن)ی داستانە یونانیە كۆنەكان سەرچاوەی گرتووە، كە ئاماژە بە باوەڕبوون بە سەركەوتنی ھەمیشەیی دەكات.
كۆمپانیاكە درێژكراوەی كارە بازرگانیەكانی كومپانیای (بلو ریبون سپورتس)ـه كە لە ساڵی ١٩٦٤ دازرابوو دواتر بە پرۆسەیەكی یەكگرتنەوە گۆڕا و بوو بە نایك (NIKE).
له‌ساڵى 1971 كۆمپانیای نایك له دۆخێكى زۆر خراپ‌دا بوو، به‌شێوه‌یه‌ك “فیلیپ نایت” خاوه‌نى كۆمپانیاكه نه‌یتوانى پاره‌ى دروستكردنى لۆگۆى نوێ بۆ كۆمپانیاكه‌ى دابین بكات، ئه‌وكات په‌ناى برده به‌ر كچه قوتابییه‌ك به‌ناوى “كارۆلین” بۆ درووستكردنى لۆگۆیه‌ك، ته‌نیا ئه‌و ڕ‌ازى بوو سه‌عاتى به 2 دۆلار كاربكات.
دروستكردنى لۆگۆگه 17 سه‌عاتى پێچوو، به‌ڵام وه‌ك ڕێككه‌وتبوون پێشتر، چه‌كێكى بانكى بۆ كرد به‌و مه‌رجه‌ى هه‌ركات پاره‌یان بوو له بانك وه‌رى بگرێت، له 1983 كۆمپانیاكه بوو به خاوه‌ن ملیۆنان دۆلار، خاوه‌ن كۆمپانیاكه‌ش وه‌ك وه‌فایه‌ك مستیله‌یه‌كی ئاڵتوونى پێبه‌خشى كه لۆگۆى كۆمپانیاكه‌ى تیا بوو له‌گه‌ڵ 500 پشكى كۆمپانیاكه‌ش.
ماركەی نایك یانەكانی “Manchester United, FC Barcelona, Inter Milan ” بەشێكی زۆری یانە پلە یەكەكەكانی ئەوروپا و جیھان وەكو سپونسەری سەرەكی بەرھەمەكانی ئەم كۆمپانیا مەزنە بەكار دەھێنن.