سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ واشنتن پۆست : کوشتنی بەغدادی زیانێکی ئەوتۆی نەگەیاندووە بە داعش

لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی لە گەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند خاڵێکی گرینگ ئاماژەیان پێداوە .

 

لەم چاوپێکەوتنەدا مەسرور بارزانی دەڵێت کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش کارگەری سەتاسەتی نەرێنی لە سەر ئەو گرووپە تیرۆریستییە نەبووە و ئەوان هەر بەردەوامن لە چالاکیەکانی خۆیان ، بۆیەش مەترسی خۆرێکخستنەوەیان لە ئارادایە و پیویستە جیهان ئەوە بە هۆشداری بزانێت .

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت ، نیگەرانییەکانی خۆمان لە سەرهەڵدانەوەی نوێی هیزەکانی داعش گە یاندۆتە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی میونشندا پێکمان هێنا .

 

لە کۆتاییدا مەسرور بارزانی هیواخوازە بە ڕێکەوتنێکی هەمیشەیی نیوان بەغدا و ئەمریکا

Back to top button