سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تەلەگراف : پێش سەرکەوتن بە سەرداعشدا ، ڕاگەیاندنەکەی هەڵە بوو .
لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی تەلەگراف ی بەریتانی ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند تەوەرێک لە بارەی داعشەوە باس دەکات و دەڵێت ، زۆر زوو بوو باس لە سەرکەوتن بە سەرداعشدا بکرێت و هاوپەیمانان هێزەکانیان بکشێننەوە .
چوونکە ڕاگەیاندنی سەرکەوتن بوو بە هۆکارێک پشتیوان و یارمەتیەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کەم بێتەوە ، هەر ئەوەش بوو بە هۆی ئەوەی داعش دەرفەت بقۆزێتەوەو ببێتەوە هەڕەشە بۆ سەر ناوچە .
هاوکات مەسرور بارزانی داوا دەکات هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی بە شێوەیەکی راستەقینە پاڵپشتی هەرێمی کوردستان بکات لە رووبەڕوو بوونەوەی تێرۆردا ، چوونکە ئەوە ئێمەیین قوربانیمان داوەو ئێستاش مەترسیمان لە سەرە ، بۆیە هیوا خواستن هیچ قازانجێکی بۆ کورد تێدا نییە .