سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە .
ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە محەممەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی هێزە عێراقیەکان و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد .
لەم کۆبوونەوەدا ڕەوشی هەنووکەیی عێراق و ناوچە و چۆنیەتی پێک هێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق باسی لە سەر کرا و دوو لایەن لە سەر ئەم خاڵانەی خوارەوە رێک کەوتن و ڕاگەیەندراوێکیان ئاراستەی خەڵکی کوردستان و بە گشتی عێراق کرد .
لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە حکومەتی داهاتوو پێویستە بۆ دەربازبوون لە کیشەو ئاڵۆزیەکانی ئێستای عێراق لە گەڵ هەموو لایەن و هێزە سیاسیەکان کار بکات بۆ گەرانەوەی سەقامگیری عێراق .
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە حکومەتی داهاتوو دەبێت بنەمای شەڕاکەت بکاتە پێوەر لە نیوان هەموو نوێنەرایەتیەکاندا .
پێویستە پلانەکانی حکومەت شەفاف بێت و خواستی خۆپیشاندەران ڕەچاو بکات .
لە سەر داوای خۆپیشاندەران دەبێت هەڵبژاردنی پێشوەختە بە زووترن کات بەرێوە بچێت و هیزە نافەرمییە چەکدارەکان کۆتایی بە دەسەلاتیان بێت .
حکومەتی داهاتوو بە لەبەر چاو گرتنی هەڵ و مەرجی ناوچە و بۆ رووبە ڕوو بوونەوەی تیرۆریستان پێویستە هاوکاری هەمە لایەنەی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بکات .
پێوەندییەکانی دوو لایەنە وەک پێوەری سەرەکی بۆ بەردەوامی کاری پیبکرێت .