بەبەڵگە :  پلانی داهاتووی داعش بۆ داهاتووی کەرکەک ئاشکرا بوو .

بەڵگەنامەیەکی نهێنی ئاشکرا کراوە کە لەوێدا بریکاری وەزیری ناوخۆی عێراق واژووی لەسەر کردووە .

 

ڕێکەوتی نامەکە دەگەڕێتەوە بۆ سێ رۆژ لەوەپێش و هەموو هێزە چەکدارەکانی سنووری کەرکوکی ئاگادار کردۆتەوە لەویکە  لە چەند رۆژی داهاتوودا هێزەکانی داعش دەست بە هیرشێکی بەرفراوان دەکەن .

 

بە پێی بەڵگە نامەکە کە هەواڵگری عێراقی ئاشکرای کردووە واڵی داعش داوای لە هەموو ئەندامانی ئەو هێزە تیرۆریستیە کردووە ژمارە موبایلەکانیان بگۆڕن و چەندین زانیاری تریش لەم بارەوە لە بەڵگەنامەکەدا دەبیندرێت کە بریتین لەو 5 خاڵەی خوارەوە .

 

هێزەئەمنییەکانی عێراقی و سەرچاوەکانی دەزگا هەواڵگریەکان دەکرێنە ئامانج .

 

ئەفسەرە چالاکەکانی سوپا و هەموو هێزەئەمنیەکان دەبێت لە ناو بچن .

 

ئۆتۆمبێلی دادوەر و هیزەئەمنییەکان و سیاسیەکان بە بۆمبی موگناتیسی دەبێت بکرێنە ئامانج .

 

والی داوای کردووە ئەندامان و هاوکارانیان زانیاری لە سەر ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان کۆ بکەنەوە .

 

هەروەها لە رۆژانی داهاتوو لە کەرکەک و حەویجەو داقوق دەبێت کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدرێت .

 

Back to top button