ئایا زانیوتە دڵ ترومپایه‌كی بەهێزی زیندووە

خواكوڕك

دڵ یەكێكە لەھەرە گرنگترین ئورگانەكانی لەشی مرۆڤ، جووڵەیەكی دینامیكی دیسپلینكراوی ھەیە جگە لەئەرك و تایبەتمەندیەكانی تری كە پێشكەشی لەشی دەكات ھاوكات بە ئورگانە خاوەن ھێزە جۆڵاوەكە بەناوبانگە كە روحی جووڵاندن و پاڵنانی خوێنی لە ئەستۆ گرتووە.

دڵەكان له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ 1 خوله‌ك، ده‌توانێت پاڵ بنێت به‌ خوێنه‌وه‌ بۆ هه‌موو خانه‌كانی له‌ش دابەشی بكات بە یەكسانی بەسەر سەرجەم مولوولەكان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژێكی ته‌واویشدا دڵمان زیاتر له‌ 100.000 جار لێده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی 7.571 ليتر خوێنی ئۆكسیجیناوی پاڵی پێوه‌نراو ئاراستەی خانه‌كان و به‌شه‌كانی له‌ش دەكات، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگه‌ی مولووله‌كانی خوێنه‌وه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ به‌ درێژای نزیك 60.000 میل.

ئه‌م مولوولانه‌ به‌ قه‌باره‌ی بچووك و گه‌وره‌وه‌ (تیره‌ی كه‌م تا زۆر) به‌ستراونه‌ته‌وه‌ له‌ نێوان خانه‌كاندا له‌ هه‌موو شوێنێكی له‌شدا ته‌نها ئه‌و شوێنه‌ نه‌بێت كه‌ خوێنی تێدانیه‌.

تێبنیی دڵت هه‌میشه‌ لێده‌دات و ناوه‌ستێت، ئه‌مه‌ كارێكی ئێجگار گرنگه‌ بۆ زیندوو مانه‌وه‌ له‌شی ئێمه‌ بۆ ئه‌ندامێكی ماسوولكه‌ی كه‌ قه‌باره‌ی هێنده‌ی شانمان نابێت.

Back to top button