حه‌شدی شه‌عبی به‌رپرسی ناحیه‌ی گوڵاله كه كادرێكی یه‌كێتیه ده‌ستگیر ده‌كات
دوای داگیر كردنی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی گوڵاله‌و به‌شێكی گه‌وره‌ی كوردستان به هۆی خیانه‌تی یه‌كێتی له 16ـی ئۆكۆتبه‌ری 2017 له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران داگیر كراله‌و كاته‌وه پرۆسه‌ی كوشتن و له‌سه‌ر كارلادانی به‌رپرسانی كورد به‌رده‌وامه، دوو رۆژه به‌رپرسی ناحیه‌ی گوڵاله ده‌ستگیر كراوه چاره‌نوسی دیار نیه
خه‌لیل خوداداد به‌رپرسی لیژنه‌ی رێكخستنه‌كانی گوڵاڵه‌ی یه‌كێتیی نیشیتمانیی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، رۆژی 16ی شوبات هێزه‌كانی سه‌ربه نوسینگه‌ی دژه‌تیرۆری پارێزگای دیاله، “یه‌عقوب یوسف”ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گوڵاڵه-ی سه‌ربه قه‌زای خانه‌قینیان ده‌ستگیركردووه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ستگیركردنی ناوبراو له لایه‌ن ھێزێكی هاوبه‌شی حه‌شدی شه‌عبی و دژه تیرۆر بووه، ره‌نگه به هۆكاری سیاسی بووبێت.