له گرێ سپی ئۆتۆمبێلێكی بۆمب رێژكراو ته‌قیه‌وه
له دوای ئالۆزیه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و له شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانیه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، دۆخی ئه‌منی ناوچهكهتێكچووه و له ماوه‌ی رابردوو چه‌ندین ته‌قینه‌وه له رۆژئاوا رووییانداوه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له شارۆچكه‌ی گرێ سپی له رۆژئاوای كوردستان ئۆتۆمبلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كوژراو برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه ئۆتۆمبیله‌كه له نزیك چێشتخانه‌ی خه‌لیل كاید له ناوه‌ڕاستی شارۆچكه‌ی گرێ سپی ته‌قیوه‌ته‌وه، كه ئه‌وه‌ی زانیراوه تا ئێستا سێ كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
انفجار سيارة مفخخة في مدينة #تل_ابيض شمالي مدينة الرقة