مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ پاپای ڤاتیكان و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا كۆده‌بێته‌وه‌

 

دوای به‌شداری كردنی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ 56ـه‌مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن،
ئه‌مڕۆكاره‌كانی كۆنفرانس  تەواوبوو دواتر بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی، گەیشتە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا.

مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێك گه‌یشته‌ رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیاو لەگەڵ جیوزێپێ کۆنتێ، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا و چەندین بەرپرسی باڵای دیکەی حکومەتی ئیتاڵیا کۆدەبێتەوە و دەربارەی هەماهەنگییەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر  گفتوگۆ دەکرێت.

پاشان لە ڤاتیکان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لەگەڵ قەداسەتی پاپا کۆدەبێتەوە و باسی پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پێکەوەژیانی ئایینی و هاندانی گفتوگۆی نێوان ئایینەکان دەکات.

له‌و باریه‌وه‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌ له‌ سەردانەکەی بۆ ئیتالیا و ڤاتیکان رایگەیاند: “لەگەڵ قەداسەتی پاپا باسی گرنگی پێکەوە ژیانیی ئایینی لە هەرێمی کوردستان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکەین. شانازی دەکەین کە هەرێمی کوردستان هەوڵی زۆریداوە بۆ بەرەپێشبردنی گفتوگۆی نێوان ئایینەکان و رەخساندنی کەشێکی ئارام بۆ پەیڕەوانی تەواوی ئایینەکان لە هەرێمی کوردستان.“

 

هەروەها لە سەردانەکەدا شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردن و ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و خالید شوانی وەزیری هەرێم ، دەرفەتەکانی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا ئیتاڵییەکان تاوتوێ دەکەن.

 

Back to top button