شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا بە بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە سەر دانانەوێم و پاشەکشە لە هەڵوێستەکانی ناکەم
دوای ئه‌وه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ موسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه كه ئێران له ئێستادا ته‌نها مامه‌له له‌گه‌ڵ گرووپی خیانه‌تكاری یه‌كێتی ده‌كات، له سۆرشیالمیداكانی نزیك له گرووپیخیانه‌تكاری یه‌كێتی ژماه‌ره‌یه‌ك وێنه‌ی ده‌ستكاری كرا‌و بڵاوكرایه‌وه گوایه شێخ جه‌عه‌فه‌ره له به‌رامبه‌ردا شێخ جه‌عه‌فه‌ر رایده‌گه‌یێنێت بە بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە سەر دانانەوێم و پاشەکشە لە هەڵوێستەکانی ناکەم.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و جێری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، هه‌موو ئه‌وه‌ی بڵاو ده‌کرێته‌وه، هه‌ڵمه‌تێکی داشۆراوه له ئه‌خلاق و ره‌وشتی سیاسی، هه‌موو لایه‌ک دڵنیا ده‌که‌مه‌وه نه پاشه‌کشه ده‌که‌م، نه سه‌ر داده‌نوێنم، ئەوانه‌ی ده‌ستیان له‌پشته‌وه بووه، هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یە
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه هەموان دەزانن کە شتی دروستکراو و شێوێندراو لە ڕاست و دروست جیابکەنوە بۆیە من دڵنیام خه‌بات و ماندووبوونی ٤٠ ساڵەی پێشمه‌رگایه‌تیی به درۆکردن و هێرش و پینه و پەڕۆ ناشۆرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت دڵنیای دەدەین کە هەڵوێستی بەندە بەرامبەر ناحەزانی هێندە هەراسانی کردون و تینی بۆ هێناون پەنا بۆ چەپەڵترین ڕێگە دەبەن و ناوەستن لە بوختانکردن بەڵام سەرجەم دڵسۆزانی یەکێتی و کوردستان ئاگادار دەکەمەوە وەک چۆن لە ڕابردودا لولەی تفەنگی دوژمن ڕاینەگرتوم ئێستاش هاش و هوشی ڕاگەیاندنی بێ بنەما ڕام ناگڕێت.