شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی چوار مووشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزكران
شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق له‌باره‌ی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تیایدا رایگەیاند كه چوار موشەک لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتوونه‌ته خواره‌وه و یه‌كێك له موشه‌كه‌كانیش نێو بارەگای لۆجستی حەشدی شەعبی كردووه‌ته ئامانج.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا بە ژمارەیەک موشەک کراوەتە ئامانج و دوای زەنگی ئاگادارکردنەوەش رێوشوێنی ئەمنی توند لە نزیک شوێنی روداووکە ده‌ستی پێكردووه.
شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌و هێرشه موشه‌كییه هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه .