وهزیری دهرهوهی توركیا ئهگهر رووسیا ئامادهی گفتوگۆ نهبێت له بارهی ئیدلب ئهوا له ههنگاوی داهاتوو حسابی بۆ ناكهین
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەوان دەیانەوێت بەڕێگەی دانوستان کێشەکانان لەگەڵ روسیا سهبارهت به ئیدلیب چارەسەر بکەن، بەڵام ئەگەر نەگەنە ئەنجام هەنگاوی دیکە دەگرنەبەر.
مەولود چاوشۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەوان دەیانەوێت کێشەکانیان لەبارەی ئیدلیبی رۆژئاوای سوریا لەگەڵ روسیا بەرێگەی دیپلۆماسی چارەسەربکەن، بەڵام ئەگەر نهگهیشتنه رێککەوتن، ئەوا هەنگاوی دیکە دهگرنهبهر.
پێشتر لەبارەی دۆخی سوریا و ناوچەی ئیدلیبەوە، هەریەک لەئەنقەرە و مۆسکۆ بهرێككهوتنێك گهیشتبوون، بەڵام پاش چڕکردنەوەی هێرشەکانی حکومەتی سوریا و کوشتنی سێزده سەربازی توركیا لەلایەن سوریاوە، گرفت بۆ رێککەوتنەکانی نێوان ئەو دو وڵاتەش دروستبوە.
لەمیانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن وەزیری دەرەوەی تورکیا بەرۆژنامەوانی راگەیاند، رۆژی دووشەممە وەفدێکی تورکیا سەردانی مۆسکۆ دەکات بۆ گفتوگۆكردن دهربارهی دواین پێشهاتەکانی ئیدلیب.