وهزیری ناوخۆ لەگەڵ كۆنگرێسمان رالف ئەبراهام، سەرۆكی هاوبەشی كۆكەسی ئەمەریكی – كوردی و ئەندامی كۆمیتەی هێزە چەكدارەكانی كۆنگرێسی ئەمەریكا
لە دانیشتنێكدا لەگەڵ كۆنگرێسمان رالف ئەبراهام، سەرۆكی هاوبەشی كۆكەسی ئەمەریكی – كوردی و ئەندامی كۆمیتەی هێزە چەكدارەكانی كۆنگرێسی ئەمەریكا، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ سوپاسی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكای كرد بۆ هاوكاریی هێزی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستان و هیوای خواست هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا بەردەوام بێت.
لەبەرامبەریشدا كۆنگرێسمان رالف ئەبراهام رێزی خۆی بۆ هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات كردەوە كە یەكەم هێز بوون بەرامبەر تیرۆریستانی داعش بووەستنەوە و بەهاوكاری هاوپەیمانان و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی تێكی بشكێنن.
لە بەشێكی دیكەی دانیشتنەكەدا پەیوەندیی دوقۆڵی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان لە سەرجەم بوارەكاندا، هەروەها رەوشی ئەمنی و سیاسی و دوا پێشهاتەكان لە عێراق و ناوچەكە و رەوشی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان خرانە بەرباس و جموجۆڵی داعش و كارە تیرۆریستییەكانی لەم ناوچانەدا بیروڕای لەسەر ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا كۆكبوون لەسەر گرنگیی بەردەوامی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان و سوپای عێراق لەم ناوچانەدا بۆ بنبڕكردنی پاشماوەكانی داعش و پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان.