تایوان كه‌سێك به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین بلاو بووه‌وه‌و له ئێستادا بیست و دوو وڵاتی جیهانی گرۆته‌وه‌و به هه‌زاران كه‌س دووچاری ئه‌م ڤایرۆسه هاتوون، حكومه‌تی تایوان پێشتر رایگه‌یاند بوو كه كه‌سێكی هه‌لگری ڤایرۆسه‌كه توانراوه چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت و چاك ببێته‌وه، دواتر وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی تۆماركراوه.
چین شیه چۆنگ، وه‌زیری ته‌ندروستی تایوان به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه كه ، “یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی تۆماركراوه‌و قوربانییه‌كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 61 ساڵانه‌و به‌ر له تووشبوونی به‌و په‌تایه، به‌ده‌ست نه‌خۆشی شه‌كره و هه‌وكردنی جگه‌ره‌وه ده‌یناڵاند”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و كه‌سه‌ی به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه مردووه، پێشتر گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی نه‌كردبوو و وه‌ك شۆفێری ته‌كسی كاری ده‌كرد.
ئاشكراشیكرد، كه‌سێكی دیكه‌ی نزیكی ئه‌و پیاوه تووشی ڤایرۆسه مه‌ترسیداره‌كه بووه، ئه‌مانه ته‌نیا دوو حاڵه‌تی تووشبوونن به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه تۆماركرابن.
وه‌زیری ته‌ندروستی تایوان جه‌ختی كرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ی له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ڤایرۆسه‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه بۆ شۆفێره مردووه‌كه و پشكنینیش بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه به‌م دواییانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه.