پۆلیسی میونشن: كه‌سێكی عێراقی كه‌ ته‌مه‌نی 50 ساڵه‌ له‌به‌رده‌م كۆنفرانسی میونشن ویستی ئاگر له‌ خۆی به‌ربدات

 

 

پۆلیسی ئه‌ڵمانیا : پیاوێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵ له‌ داخی دۆخی خراپی عێراق له‌به‌رده‌م كۆنفرانسی ئاشتی میونشن ویستی ئاگر له‌ خۆی به‌ربدات

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك له‌میونشن له‌ به‌رده‌م به‌رپرسانی ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه‌، ویستی ئاگر له‌ خۆی به‌ربدات و به‌ڵام پۆلیس رێگری لێكرد، دواتر پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند كه‌ كه‌سه‌كه‌ ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵه‌و به‌ ره‌گه‌ز عێراقیه‌و ویستوویه‌تی له‌ رقی دۆخی عێراق ئاگر له‌ جه‌سته‌ی به‌ربجات.

هه‌روه‌ها پۆلیس رایگه‌یاندووه‌ كه‌، ئەو کەسە پلانی نەبووە ئازار بە خەڵکی بگەیێنێت و تەنیا ویستویەتی ئازارگەیاندنەکە خۆی بگرێتەوە. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئەو پیاوە عێراقییه‌ سەرەتا لەناو خۆپێشاندەراندا نەبوو، بەڵام دواتر بەنزینی رژاند بەسەر خۆیدا و بە چەرخێکەوە رایکرد بۆلای ئەو خەڵکە ناڕازیە.

هه‌روه‌ها پۆلیس رایگه‌یاندووه‌ پیاوەکە کەمێک برینداربووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆئەوەی چارەسەری بۆ بکرێت.

 

Back to top button