ئایا چا دەبێتە هۆی کەمی مادەی ئاسن

زۆر خواردنی چا ڕەنگە ببێتە هۆکاری کەمی مادەی ئاسن لە لەشدا، ئەگەر بڕێکی زیاتر لەو ڕیژەیەی کە دانراوە (کە خواردنی زیاتر لە پێنج کوپ چایە لە رۆژێکدا).

هەروەها ئەو خواردنانەی کە ڕێژەیەکی کەمتر لە مادەی ئاسنییان تێدایە لەوانەیە زیاتر هۆکار بن بۆ کەمی مادەی ئاسن.

– چای رەش زیاتر ئەبێتە هۆکاری کەمی ئاسن بە بەراورد بە چای سەوز.

– ئەو پێکهاتەیەی کەلە چا دا هەیەو دەبێتە هۆکاری کەمی ئاسن پێی دەوترێت “تانیین- tannin”
كە بە هۆی یەکگرتنی لە گەڵ مادەی ئاسن دەبێتە هۆی دروست بوونی مادەیەک کە هەڵمژینی لە لایەن گەدەوە  زۆرکەمتر بێت.

– خواردنەوەی چا یەکسەر دوای نان خواردن ئەبێتە هۆی کەم کردنی مژینی مادەی ئاسن بە ڕێژەی لە سەدا  پەنجا

هەروەها خواردنەوەی چا بە یەک سەعات دوای نانخواردن کاریگەری لەسەر مادەی ئاسن نابێت.

Back to top button