ناكۆكیەكانی نێوان بافل تاڵەبانی و لاهور جەنگی شاسواریشی گرتەوە

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیای خواكوڕك كەوتووە، كۆی ئەو قەرزانەی داوا دەكرێتەوە لەلایان حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لای كۆمپانیاكانە، بەبریاری فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان بووە، ئەمەش بە پێشنیاری  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی كوردستان بوو لە ئەنجوومەنی وەزیران ئەم بڕگەیەی بۆ یاسا چاكسازی زیاد كراوە”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە، بنەماڵەی تاڵەبانی لەرێگای قوباد تاڵەبانی لە ئێستدا خەریكی كۆمەڵێك كار دەكەن لەرێگای چاكسازیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە قورغكاری سلێمانی لەژێر دەستی بنەماڵەی جەنگی دەربهێنن، دوای دوورخستنەوەی كۆمپانیا گواستنەوەی غازی بنەماڵەی جەنگی لە ئێستادا لەرێگا وەرگرتنەوەی قەرز لە كۆمپانیا كان دەیانەوێت شاسوار  كە یاریەكی لاهور جەنگیە دژی باڵە جیاوازەكانی ناو یەكێتی و گۆڕان لە سلێمانی و دژایەتی پارتیش ئێستا بنەماڵەی تاڵەبانی دەیانەوێت كۆتایی بەو یاریەی بنەماڵەی جەنگی بهێنن لەرێگا وەرگرتنەوەی قەرزەكانی كۆمپانیاكان بەمەش كۆتایی بە شاسوار عەبدولواحید دێت كە پارەیەكی زۆری حكومەتی هەرێمی لەلایە”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگایی میدیایی خواكوڕكی راگەیاند، بنەماڵەی تاڵەبانی بەتەواوی دەیانەوێت دووەم هەنگاو دژی بنەماڵەی جەنگی بنێن، ئەویش كۆتایی هێنانە بە شاسوار و ئێن ئارتی و كۆمپانیای نالیە كە جگە لە یاریەكی بنەماڵەی جەنگی هیچی تر نیە، دژ بە باڵە جیاوازەكانی ناو  یەكێتی و دژە بەگۆڕان و پارتی دروستبوو، ئەمەش دوای چەندین هۆشداری هاتووە كە قوبادی كوری تاڵەبانی لەوەڵامێكی شاسوار عەبدولواحید دا كە گوتبووی كورانی تاڵەبانی لەناو بازار هەڵدەواسرێن، گوتی ئێمە لەرێگای یاساوە، پەڵكێشی دەكەین و نەك لەرێگای عەشائیریەوە، ئەوەشی لەرێگای یاساوە ئەنجام دەدرێت كە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانی لەسەرە كە دەبێت كۆمپانیاكان قەرزەكانیان  بگەرێنەوە، بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان”.

 

Back to top button