دۆناڵد ترەمپ بریاری كوشتنی ئەم كەسەیدا
راپۆرتێکی هەواڵی بڵاوی دەكاتەوە ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ، داوای لە ئاژانسی هەواڵگری مەركەزی (CIA)ـی كردووە كارەكانیان تەواوبكەن بۆ كوشتنی كورەكەی بن لادن.
وەك تۆڕی هەواڵی (ئێن بی سی) بڵاوی كردۆتەوە، ترەمپ بریاریداوە بە كوشتنی (حەمزە بن لادن) كوری ئوسامە بن لادن سەرۆكی رێكخراوی قاعیدە كە بەدەستی هێزەكانی ئەمریكا كوژرا.
ئێن بی سی ئەوەیشی بڵاوكردۆتەوە، ترەمپ پێی وایە مانەوەی حەمزە لە ژیان هەرەشەیەكی گەورەیە بۆ ئاسایشی ئەمریكا و چەندین كاری تیرۆریستی ئەنجامداوە ، بۆیە گڵۆپی سەوزی بۆ (CIA) هەڵكردووە بۆ كوشتنی كورەكەی بن لادن.