تێچووی بەرهەم هێنانی 6 , 1 ملیار دۆلارە .. گەورەترین کۆمپیوتەر لە جیهان بناسە !!

ئەمڕۆ دووشەممە حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند وەبەرهێنان کراو بە بـڕی 6 , 1 ملیار دۆلار بۆ پێشخستنی بەهێزترین ئامێری کۆمپیوتەری زەبەلاح لە جیهان و لەم بارەیەوە ئەلوك شارما وەزیری کار و ووزەی بەریتانیا گوتی بە پشتیوانی حکومەت کە بـڕی 2 , 1 ملیار دۆلاری ئیسترلینی تەرخان کرد کار دەکرێت بۆ پێشخستنی نوێترین ئامێری کۆمپیوتەری زەبەلاح کە وا دەکات پێشبینیەکانی کەش و هەوا خێراتر و ووردبینتـر بیت و ئەمەش یارمەتی فڕۆکەخانەکان دەدات بۆ پلاندانانی پێشوەختە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی بەربەستەکانی گەشت و ڕووداوەکانی پچرانی کارەبا و هەروەها بۆ زانینی کات و شوێنی ڕوودانی لافـاو و باهۆز و شایەنی باسـە ئامێری پێشووتـر لە توانای دا هەبوو ڕۆژانە 215 ملیار تێبینی لەسەر کەش و هەوا لە هەموو جیهان وەرگریت جگە لە ڕووبەرێکی عەمبارکردن بۆ کۆکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی بۆ ماوەی 100 سـاڵ.

سەرچاوە : الغــد برێس

 

Back to top button