بەبەڵگە .. عادل عەبدولمەهدی چەند پێشنیارێك دەخاتە بەردەم وەزیری بەرگری ئەمریکا دەربارەی هێنانی سیستەمی پاتریۆت بۆ عێراق
لە بەڵگەنامەکە دا عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق گرینگی پتەوکردن و بەردەوامی پەیوەندیەکانی ووڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکای دووپات کردەوە بەتایبەتی لە بواری بەرپەچدانەوەی تیرۆریستانی داعـش و هەروەها ووڵامی داواکاری ئەمریکای دایەوە دەربارەی هێنانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت بۆ بنکەکانی عێن ئەسەد و هەولێـر،
عەبدولمەهدی چەند پێشنیارێکی خستە بەردەم وەزیری بەرگری ئەمریکا چونکە بریارێك بۆ دەرچوونی هێزە بیانیەکان لە عێراق هەیە بۆیە داوای لێ کردن ئارام لەم بابەتە بگرن و لە ئێستا دا لێژنەیەك پێکهاتووە بۆ خوێندنەوەی داواکاریەکەی ئەمریکا و پێشنیاری کرد ئەم سیستەمە بخرێتە نێو سیستەمی بەرگری عێراق بۆ ئەوەی ناوچەکە گرژی زیاتری تێنەکەوێت.
سەرچاوە : الغــد برێس