15 سـاڵ زیندانی بـۆ ئەندامێکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای موسل

دەستەی دەستپاکی ئیتیحادی ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرای کرد بڕیاری زیندانی کردن دەرچووە بۆ ئەندامێکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای مـوسل بەهۆی خەرج کردنی بڕە پارەیەك کە تایبەت بوو بە گەشەی هەرێمەکان بە شێوەیەکی نا یـاسایی بۆ کۆمەڵەی چاودێری جەنگاوەران و کۆلێژی توێژینەوەی ئیسلامی.

هەروەها دەستەی دەستپاکی ئاماژەی دا بەپێ ڕێنمایی گرێبەستەکان لە یاسای گرێبەستە حکومیەکانی ژمارە 87 ی ساڵی 2004 هاتووە خەرج کردنی ئەم بـڕە پارەیە سەرپێچیە لە یـاسا و جگە لەمەش هیچ بەڵگەیەکیش نیە بیسەلمێنیت کۆمەڵەکە و کۆلێژی ناوبـراو پارەکەیان وەرگرتبیت بۆیە بەپێ مادەی 316 لە یاسای سـزادانی عێراقی ژمارە 111 ی ساڵی 1969 دادگای بڕیاری زیندانی بۆ ماوەی 15 ساڵی بۆ بڕیتەوە.

سەرچاوە : موازین نیوز

 

Back to top button