کەشناسی هەرێم: بەفر و باران دەستپێدەكاتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ورى باراناوى ده‌بێت، له‌كاته‌كانى ئێواره‌دا كاریگه‌رییه‌كه‌ى كه‌م ده‌بێته‌وه، له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كانیش ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى سێشه‌ممه 18/2/2020، له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له دهۆكیش ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.