به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیری ناوخۆ نووسینگه‌ی پاسپۆرتی كۆیە كرایه‌وه‌

پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 17 ى 2 ى 2020 ، به‌ئاماده‌بوونى د. رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری هه‌ولێر و شاندی حكومه‌تى عێراقی نووسینگه‌ی پاسپۆڕتی كۆیە  له‌ قه‌زای كۆیە كرایه‌وه‌.

له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا، د. رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم یه‌كه‌م و دووه‌م پاسپۆرتی نووسینگه‌ی پاسپۆرتی كۆیە  به‌خشییه‌وه‌ به‌ خاوه‌نه‌كانیان و ڕایگه‌یاند پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی كۆیە و ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین به‌ بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌كه‌.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌، له‌مه‌ودوا هاووڵاتیانی سنووری كۆیه‌ ده‌توانن له‌رێگه‌ی ئه‌و بنكه‌یه‌وه‌ ده‌توانن ببنه‌ خاوه‌نی پاسپۆرت، یان پاسپۆرته‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه‌.

 

Back to top button