بەوێنە: بەهۆی بەفربارینەوە چەند پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل داڕما

ەهۆی زۆری بەفربارینەوە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە قەزای سۆران چوار پێشانگای ئۆتۆمبێل داڕمان.

بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی قەزای سۆران ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە کەپری چوار پێشانگای ئۆتۆمبێل داڕماوە و زیان بەر ٥٠ ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان کەوتووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ژمارەیەک هاوڵاتی لەناو بەفردا گیریان خواردبوو لەلایەن تیمەکانەوە ڕزگارکران، هەروەها چەند پێشمەرگەیەک کە داوای بەهاناوە چوونیان کردبوو هاوکاریکران و ڕزگارکران”.

ئەمەش لەکاتێکدایە شەپۆلێکی بەفربارین ڕووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و بەفرێکی زۆر باریوە و زیانی ماددی بەر چەند شوێنێک گەیاندووە، هاوکات بەهۆی زۆری بەفرەوە ڕێگای سەرەکی حاجی ئۆمەران داخراوە.

8172202085002869_2992012087504153_4126213435325153280_n

 

Back to top button