له‌فه‌ره‌نسا فڕۆكه‌یه‌ك كه‌وته‌ خواره‌وه‌و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

به‌ پێی هه‌واڵێكی میدیاكانی فه‌ره‌نسا  فركه‌یه‌كی گه‌شتیاری له‌ له‌ باشوری فه‌ره‌نسا تێكشكا و به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌و باره‌یه‌وه‌ كه‌ناڵی فرانس 3ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه‌  كه‌ فڕۆكه‌ گه‌شتیارییه‌كه‌ له‌ شاری ئه‌نگۆلیم ده‌ستی به‌ گه‌شته‌كه‌ی كردوه‌ و چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له‌ دووریی فڕگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی میلاو له‌ باشوری شاری كریسیل تێكشكاوه‌.
ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ به‌ چه‌ند هۆكارێك كه‌ هێشتا نه‌زانراوه‌ چی بووه‌، كۆنتڕۆڵی فڕۆكه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه‌ و له‌كاتی نیشتنه‌وه‌یدا فڕۆكه‌كه‌ ئاگری گرتوه‌، به‌هۆیه‌شه‌وه‌ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ و سێ كه‌سی دیكه‌ كه‌ له‌ناویدا بوون، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
Back to top button