وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سبه‌ی سێشه‌ممه‌ راگه‌یاند

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارای و ئابووری له‌ ماوه‌ی رابردوو مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دابه‌شكرد له‌ ئێستادا دابه‌شكردنی موچه‌ به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مڕؤش خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ 18ی شوباتی 2020ی بڵاوكرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی دارایی ئاشكراشی كردووه‌ كه‌  سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ 18ی شوبات، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌مئه‌ندامان دابه‌ش ده‌كرێت.

Back to top button