سەرۆكی روسیا: كورد مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێ
خواكوڕك
لەدواهەمین كۆنفرانەسی رۆژنامەوانی بۆ سالێ 2016(ڤلادیمێر پووتن) سەرۆكی رووسیا, لە وەڵامی پرسیارەكانی رۆژنامەنوسێكی كورد دەڵێت:” گەلی كورد چارەنووسێكی سەختیان هەبووە و مافی ئەوەی هەیە سەربەخۆ بێ، بەڵام ئەمە بابەتێكە پێوەندی بە خۆیان و عێراقەوە هەیە, كە چۆن و كەی بڕیار لەمە دەدەن و، پێوەندییەكانی ڕووسیایش لەگەڵ هەولێر و بەغدا بەردەوام دەبێ.
دوای ئەوەی یەكێك لە پەیامنێرەكانی (كوردستان24) لە وڵاتی رووسیا، بە جلی كوردیی ئامادەی دواكۆنفڕانسی رۆژنامەوانیی ساڵانەی (ڤلادیمێر پووتین) سەرۆكی رووسیا بوو بۆ ساڵی 2016 دەبێت، پووتن دوای دەربڕینی سەرسامیی خۆی بە جلی كورد لە وەڵامی پرسیاری هەڵوێستی روسیا دەربارەی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان، سەرۆكی رووسیا دەڵێت:” هەرچیی پێوەندیی بە سەروەری و سەربەخۆییەوە هەیە، ئێمە بەگوێرەی یاسای ێودەوڵەتی مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسانەدا دەكەین، هەڵبەت دواجار مافی گەلی كورد دەبێ دەستبەر ببێ، بەڵام چۆن و كەی دێتە دی، ئەمە پێوەندی بە عێراق و گەلی كورد خۆیەوە هەیە، ئێمە تا ئەم ساتەش برەو بە پێوەندییەكانمان لەگەڵ هەولێر و بەغدایش دەدەین و بەردەوامیش دەبین، بێئەوەی دەست لە كاروباریان وەربدەین.”
لە بەشێكی دیكەی قسەمانیدا ڤلادیمێر پووتن سەرۆكی رووسیا گوتی، ”ڕووسیا پێوەندیی باش و دۆستانەی لەگەڵ گەلی كورددا هەبووە.. گەلی كورد چارەنووسێكی زۆر سەختیان هەبووە. ئێمە ئەوە دەبینین كە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا دەگوزەرێ، پێشمەرگەی كوردیش زۆر باش و ئازایانە بەرەوڕووی تیرۆر بوونەتەوە، كورد رۆلێكی كاراو بێ وێنەیان هەبووە لە شەڕی دژ بە داعش, لە ئێستاشدا رۆڵێكی كاریگەری هەیە لەو شەڕەدا.