بەرپرسێکی ئاسایشی یەکێتی لە رووداوێکی گوماناوی گیانی لەدەستداو و کەسوکاری داوای لێکۆلینەوە دەکەن

 

بەرپرسێکی ئاسایشی سلێمانی بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی تەمو مژاویدا گیانی لەدەستداو کەس و کاری ئەو بەرپرسەش گومان لە گیان لەدەستدانی دەکەن وداوا دەکەن لێکۆلینەوە لە هۆکاری گیان لەدەستدانی بکەن.

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک بەیانی ئەمڕۆ عەمید ئەسکەندەر بەڕێوەبەری بەشی ڕامیاری لەئاسایشی سلێمانی لەڕووداوێکی تەمومژاوی گیانی لەدەست داوە، تەرمەکەی لە ئاسایشی یەکێتیە.

کەسێکی نزیک لەو بەرپرسەی ئاسایش سلێمانی داوا دەکات لێکۆلینەوە لە هۆکاری گیان لە دەستدانی عەمید ئەسکەندەر دەکات.

Back to top button