حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند مه‌رجێكی بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێڵی به‌كارهاتوو له ده‌ره‌وه راگه‌یاند
به‌مه‌به‌ستی له‌به‌رچاوگرتنی مه‌رجه‌كانی سه‌ڵامه‌تی ئۆتۆمبێلی هاورده‌كراو، حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند مەرجێك بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی بەكارهاتوو دادەنێت هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی به‌كارهاتوو ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا نه‌بێت ناتوانرێت بهێندرێته نێو هه‌رێمی كوردستان.
به پێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گومرگی هەرێمی كوردستانەوە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی گومرگ نێردراوە كه ده‌ستی تۆڕی میدیایی خواكوڕك كه‌وتووه، جەختكراوەتەوە لەوەی پێویستە ئەو رێنماییانەی، كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەركراون، جێبەجێ بكرێن.
لەرێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆدا هاتوە “پێویستە ئەو كۆمپانیایانەی لە دەروازە سنوریەكان كاردەكەن بڕوانامە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە بكەن، كە هاوردە دەكرێن، هەروەها دەبێت ئۆتۆمبێل دوو ئێرباگی هەبێت بۆ شۆفێر و تەنیشت شۆفێر، بەڵام ئۆتۆمبێلی جۆری پاس ئەگەر كوشنی لای شۆفێری نەبێت بەیەك ئێرباگەوە ئاساییە”.
هەروەك ئۆتۆمبێلی كلاسیك بەهەمان رێنمایی دەهێنرێنە ژورەوە و كڕین و فرۆشتنی پێوە ناكرێت، هێنانەناوەوەی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلیش تەنها لەدەست وەزیری دارایی-دا دەبێت و كار بە هیچ نوسراوێك ناكرێت، كە واژۆی ئەوی لەسەر نەبێت، هەروەها ئۆتۆمبێلی كارەبا یان هەجین بەهەمان رسوماتی چوار پستۆن تۆماردەكرێت.
هەر بەگوێرەی رێنماییەكان، ئۆتۆمبێلی كشتوكاڵی و بنیادنان ئێرباگی ناوێت، سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەشی بە “بەنزین، گاز، غاز و كارەبا” كاردەكەن، بەپێی رێنماییەكان دەهێنرێنە ناوەوە.