دانیمارك: له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو هێزه‌كانمان ده‌بینه‌وه‌ بینكه‌ی سه‌ربازی عه‌یبن ئه‌سه‌د

 

وه‌زیری به‌رگری دانیمارك ترین برامسن ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند له‌ سه‌ره‌تا مانگی داتوو دانیمارك هێزه‌كانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د و له‌ عێراق، دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌ هێزه‌كانی گواستبوویه‌وه‌ كوێت، له‌ مانگی رابردوو به‌ هۆی تێكچوونی دۆخی ئه‌منی له‌ ناوچه‌كه‌.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ دانیمارك 130 سه‌ربازی خۆی له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ عێراق جێگیر ده‌كاته‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وله‌تی دژ به‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ عێراق و سوریا.

Back to top button