لە بەغدا ڕوبەربونەوە بەردەوامە

لە ناوەڕاستی بەغداد خۆپیشاندان بەردەوامەو ئەمڕۆش حەوت خۆپیشاندەر بریندار بوون
خۆپیشاندەران دژی كاندیدكردنی محمد عەلاوی دروشمیان گوتەوە دواتر ھێزە ئەمنیەكان بۆ بڵاوەپێكردنیان گازی فرمێسك ڕێژی بەكارھێناو بەو ھۆیەوە حەوت خۆپیشاندەر بریندار بوون
خۆپیشاندەران تا ئێستا گۆڕەپانی تەحریریان چۆڵ نەكردوەو داوای چاكسازی و سەرۆك وەزیرانێكی بێ لایەن دەكەن

Back to top button