پەیامی پپرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 67 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان

لەو پەیامەدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێرای پیرۆزبایی هیواخوازە کار بکرێت بۆ رێگری لە هزری توند ڕەوی .

 

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

 

بە بۆنەی شەست و حەفت ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئەندامانی هەردوو رێکخراوە تێکۆشەرەکە و  قوتابیان و لاوانی  کوردستان دەکەم، کە مێژوویەکی گەشیان هەیە لە بەشداریکردن لە بزووتنەوەی رزگاری نیشتمانیی کوردستان و پەرەپێدانی هزری نیشتمانپەروەری و بەرەو پێشبردنی توانا و ئاستی زانستی قوتابیان و لاوانی کوردستان. ئەم دوو رێکخراوە، قوتابخانەیەکیش بوون بۆ پێگەیاندنی چەندین سەرکردەی بە توانا، کە ئێستا لە بوارە جیاجیاکاندا رۆڵێکی پێشەنگانە دەگێڕن.

 

هیوادارم بەردەوام بن لە هەوڵ و تێکۆشانتان بۆ پاراستنی بەها نیشتمانییەکان دوور لە هزری تووندڕۆیی، لە پێناو بە دیهێنانی دوارۆژێکی گەشتر و کوردستانێکی ئاوەدانتر و پێشکەوتووتر دا.

 

 

 

مەسرور بارزانی

Back to top button