گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە نزیکی دیمەشق دۆزرایەوە
ڕاگەیاندنەکانی حکومی سووریا لە زمان بەرپرسانی سوپای ئەو وڵاتەوە باس لە دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ دەکەن لە غوتەی رۆژهەڵاتی لە نزیک دیمەشقی پایتەخت کە پێشتر ئەو ناوچەیە لە ژێر کۆنتڕۆڵی نەیارانی بەشار ئەسەد دابووە .
وەک لە هەواڵەکەدا هاتووە 70 تەرم لەو گۆڕە بە کۆمەڵەدا بوونیان هەیە و پێک هاتوون لە خەڵکی سڤیل و چەکدار کە لە لایەن چەکدارانی نەیاری بەشارەوە کوژراون .
غوتەی رۆژهەڵاتی لە نزیکی پایتەختی سووریایە، نزیک بە شەش ساڵ لە ژێر کۆنتڕۆڵی دژبەری دەسەڵاتی فەرمی سووریا دابووە . سوپای سووریا لە مانگی ئاوریلی ساڵی 2018 لە دووای هیرشێکی بەرفراوان و کوژرانی 1700 کەس توانیان ئەو ناوچەیە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە .
sh