پارتی سۆسیال دیموکراتی ئاڵمانیا داوا دەکات بڕیارنامەی رێگری هەناردەی چەک بۆ سعوودیا درێژ بکرێتەوە
خانمی گابریلا هاینریش ، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی سۆسیال دیموکرات لە پەرلەمانی ئاڵمانیا ( بۆندس تاگ ) بە لەبەرچاو گرتنی بەردەوامی شەڕ و ئاژاوەکان رای وایە لانیکەم تا کۆتایی ئەمساڵ دەبێت وەک پێشوو ڕێگری لە هەناردەی چەک بکرێت بۆ سعوودیا .
گاریلا دەڵیت یەمەن لە ئیستا رووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی بۆتەوەو تا سعوودیا بە سیاسەتی خۆیدا نە چێتەوە لە هەمبەر یەمەن دەبێت هەناردەی چەکی بۆ رابگرین .
وەزیری دەرەوەی سعوودیا پێشتر داوای لە ئاڵمانیا کردبوو ، گەمارۆکانیان لە سەر هەڵبگرن و گوتبووی ئێمە بۆ پارێزگاری لە خۆمان پێویستیمان بە چەکی ئاڵمانیایە .
sh