ڕێکەوتنی تیجاری ئەمریکا و چین ئابوری ئاڵمانیای تووشی کێشە کردووە .
ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی ئابووری جیهانی لە شاری ( کیل ) ی ئاڵمانیا ڕایدەگەیەنێت کۆتایی هاتنی کێشە بازرگانی و تیجاریەکان لە نێوان ئەمریکا و چین کاریگەری زۆر نگەتیڤی ( نەرێنی ) لە سەر هەناردەی ئاڵمانیا بۆ چین دروست کردووە.
چین بە پێی ڕێکەوتن بۆ چارەسەری کێشەکانی تیجاری لە گەڵ ئەمریکا دەبێت نزیک بە 200 ملیارد دۆلارهاوردەی کاڵای هەبێت .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەو ناوەندە لە داهاتوودا هەناردەی ئاڵمانیا بۆ چین لە ساڵی داهاتوودا بە رێژەی 4/2 ملیار ئۆریۆدابەزین بەخۆیەوە دەبینێت ، ئەوە لە کاتێکدایە لە ئێستادا هەناردەی ئاڵمانیا بۆ چین نزیک بە 200 ملیار ئۆریۆیە sh