هەموو ئەو بەرپرسانەی لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە گەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبوونەوە ، ڕایان چۆن بووە لە سەر کوردستان ؟

 

بەشداری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ماوەی 3 رۆژدا و کۆبوونەوە لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا  لە گەڵ سەرۆک  و وەزیرانی وڵاتندا دەنگدانەوەی خۆی هەبووە ، بە جۆرێک کە زۆرترین دیداری ئەم کۆنفرانسە لە گەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە بۆ ئەوەی بتوانن پێوەندی زیاتریان لە گەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت .

با بزانین ڕای سەرەکی ئەوان چ بووە .

 

یەکەم کۆبوونەوەی  سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ” دان برولیێت” ، وەزیری وزەی ئەمه‌ریکا بوو ئەو گووتی : هەرێمی کوردستان ئەوەی هەرێمی  کوردستان کردوویەتی لە توانای کەم ولاتێکدایە ، برولێێت داوای کرد پێوەندی هەمەلایەنەی خۆیان لە گەڵ هەرێم زیاد بکەن .

مەسرور بارزانی ، ” مارک سەدویل ” راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا

 

سەرۆك وەزیرانی بولگاریا،” بۆیکۆ بۆریسۆڤ “داوای لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد سەردانی وڵاتەکەی بکات  و پێوەندییەکانیان لە بوارکانی کشت و کاڵ و گەشتوگوزاردا پەرە پێبدەن .

 

 

وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا داوای  ھەماھەنگی زیاتری وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لەرووبەرووبوونەوەی تیرۆر کرد و . مانەوە و بەردەوامی ھێزەکانی ئەمریکا و رۆڵی ھەرێمی کوردستانیشی بەرز نرخاند .

.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گووتی : داعش ھەرەشەیەکی مەترسیدارە بەڵام باسی  دۆخی ئارام و ئاسایشی ھەرێمی کوردستانی کرد سەرەرای مەترسی ئەو هێزانە . هەروەها بەڵێنی  وڵاتەکەی لە راھێنان و راوێژ و ھاوکارییەکانی بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپات کردەوە .

.

 

مارك ئێسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا، ھەرێمی کوردستانی بە ھاوپەیمانێکی گرنگ ناو هێنا  و گوتی: “بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردن و راھێنان بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و دڵنیایین لە کورد “.

 

سەرۆك وەزیرانی کوێت ، پەیوەندییە ئابوورییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بە گرنگ دەزانێت و داوای بەردەوامی کرد .

مەسرور بارزانی . جان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا

 

 

وەزیری دەرەوەی روسیا گووتی  ھەوڵەکانیان بۆ ھێوربوونەوەی دۆخی ناوچەکە و پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ مافی کورد لە سوریا و عێراقیش بەردەوام دەبێت و  خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و مۆسکۆی بە ئەرێنی وەسف کرد ..

 

 

ئەحمەد ئەبولغەیس، سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی ھەرێمی کوردستانی بە نموونەیەکی سەرکەوتوو لە عێراق ناوبرد و گوتی: ئەو سەرکەوتنەش لە سایەی حیکمەت و لێھاتوویی سەرۆك بارزانیەوەیە.

 

مارك رووتە، سەرۆك وەزیرانی ھۆڵەنداش دەیەوێت وەبەرھێنانی ھۆڵەندی لە ھەرێمی کوردستان پەرەپێ بدات. ھاوکاری وڵاتەکەشی بۆ پرۆسەی چاکسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

مه‌سرور بارزانی و سێرگی لاڤرۆڤ

وەزیری دەرەوەی شانیشینی ئوردنی باسی لە رۆڵ و پەیوەندی مێژوویی ھەولێر و عەممانی کرد.

 

وەزیری دەرەوەی عێراق پێداگری لەسەر پاراستنی قەوارەی دەستوری ھەرێمی کوردستان کردەوە و گووتی ،  حکومەتی نوێش دەبێ دامەزراوە فەرمیەکانی ھەرێم وەزیرەکانی ھەرێمی کوردستان لە حکومەتی نوێ دەستنیشان بکەن بە پیی یاسای بنەڕەتی .

 

ھارجێت سەجان، وەزیری بەرگری کەنەدا بەردەوامی وڵاتەکەی لە ھاوکاری و راھێنانكردن بە پێشمەرگە دووپاتکردەوە و ستایشی ھەرێمی کوردستانی کرد، کە بووەتە پەناگەیەکی ئارام.

 

ژان ئێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دووپاتیکردەوە، گرنگە ھاوپەیمانان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق بمێننەوە. جارێکی دیکە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ گەل و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەربڕی.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، جارێکی دیکە جەخت لەسەر پاراستنی مافە دەستورییەکانی ھەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی وەزیرانی ھەرێم بۆ حکومەتی نوێی عێراق لەلایەن دامەزراوە فەرمیەکانی ھەرێمی کوردستانەوە دەکاتەوە .

 

وەزیری دەرەوەی ئێران گووتی ، ھەبوونی پەیوەندی باش وەک دوو دراوسێ  لەسەر بنەمای رێزگرتن زۆر گرینگە ..

 

ئەڵمانیاش پاڵپشتی و ھاوکارییەکانی بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپاتکردەوە و ھەرێمی کوردستانیشی بە نموونەیەکی گەشی دەسەڵاتداریی ناوبرد.

 

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا،  بەردەوامیدان بە رووبەرووبوونەوەی ھەڕەشەکانی داعش و بەھێزترکردنی پەیوەندییەکانی ھەولێر و لەندەن بە گرینگ ناودەبات .

 

مەولوود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا داوا دەکات   ھەماھەنگی زیاتر ھەبێت  لە نێوان تورکیا و هەرێم بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە.

Back to top button