تالیبان : لە چەند رۆژی داهاتوودا پەیمانی ئاشتی لە گەڵ ئەمریکا واژوو دەکەیین

 

تالیبانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند دانووستان لە گەڵ ئەمریکا کۆتایی پێهاتووەو گەیشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی و لە چەند رۆژی داهاتوودا واژوو لە سەر رێکەوتەنامەی ئاشتی دەکرێت .

 

بە پێی ئەو ڕێکەوتنە هەموو هێزەکانی بیانی لە خاکی ئەفغانستان دەچنە دەرەوە .

 

سوهەیل شاهین وتەبێژی مەکتەب سیاسی تالیبان لە دەوحەی قەتەر ، رۆژی دووشەممە لە پەیامێکی واتساپدا ڕایگەیاند ڕێکەوتەنامەی ئاشتی لە گەڵ ئەمریکا گەیشتە ئەنجامی کۆتایی و تا کۆتایی ئەو مانگە واژووی لە سەر دەکرێت .

 

لەو ڕێکەوتەنامەیەی نێوان تالیبان و ئەمریکا ، کاتی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی لە ئەفغانستان ڕادەگەیەندرێت ، بەڵام هاوکات جەخت لە دەرچوونی هەموو هێزەبیانیەکان دەکرێتەوە .

 

لە بەرانبەردا  هێزەکانی تالیبان کۆتایی بە کردەوە تیرۆریستییەکانیان دێنن لە دژی هەموو هیزە بیانیەکان .

 

هاوکاتیش بڕیارە لە کۆتایی واژووی ڕێکەوتنەکە 5000 زیندانی تالیبان ئازاد بکرێن

sh

Back to top button