سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێمس جێفری دەکات

ئەمڕۆ لە هەولێر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی  لە جێمس جێفرى، نێرده‌ى تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا بۆ سووريا و شاندێكى ياوه‌رێكى كرد.

 

داوایین پێشهات و رووداوەکانی سووریا و هەوڵە دیپلۆماتییە نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەری دۆخی ناجێگیری سووریا و دابین کردنەوەی ئاسایش بە گشتی و ڕاگرتنی جەنگ تاوتوێ کران و دوولایەن هاورابوون بۆ چارەسەری کێشەکان بە شێوەیی ئاشتیانە .

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باس لە دۆخی عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کرا لە عێراق ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵویستی هەرێمی کوردستانی بۆ چۆن پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو لە بەغدا ڕاگەیاند .

 

مەترسی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر لە عێراق و سووریا و رۆڵی هاوپەیمانان بۆ رێگری لەو مەترسییە هاتە بەر باس .

لە کۆتاییشدا چۆنیەتی بەردەوامی پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لە سەر کرا .

Back to top button