داعش هێرشی بۆ سەر جەلەولا دەست پێکرد

 

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕە عێراقیەکان داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشی کردۆتە سەر سەربازگەیەکی سوپای عێراق لە جەلەولا .

 

هاوکات بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشە سوپای عێراق لە سەعدییە جوڵەی پێکراوە بۆ رووبەروو بوونەوەی داعش و پاراستنی ئەو سەربازگەیە .

 

ئەو هێرشە زیانی گیانی و مادی بەشوێنەوە بووە بەڵام تا ئیستا وردەکاریەکانی ئاشکرا نەکراوە .

 

یەکەم شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان داعش و سوپای عێراق لە بازگەی پردی ئاسنین رووی داوە کە دەکەوێتە سەر رێگەی جەلەولا ، کەلار .

 

Back to top button