راگه‌یاندنه‌كانی ئێران نهێنیه‌كی گه‌وره‌ ده‌درێكنن

خواكوڕك

ئاژانسی فارس نیوزی ئێرانی هه‌واڵێكی سه‌رنجڕاكێشی له‌ هه‌ردوو به‌شی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌له‌ وتارێكی سه‌رۆكی پاسه‌وانی شۆرشی ئێرانی وه‌رگێڕدرابوو، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی، هه‌واڵه‌كه‌ ره‌شكرایه‌وه‌ و له‌نێو میدیا عه‌ره‌بیه‌كانیش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه‌.

ئاژانسه‌ ئێرانیه‌كه‌ كه‌هه‌واڵه‌كه‌ی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی بوو، ده‌قی ئه‌و وتاره‌ی محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی پاسه‌وانی شۆرشی ئێرانی بڵاوكردبووه‌ كه‌ تیایدا ده‌ڵێت، ” حه‌له‌بی سوریا، هێڵی پێشه‌وه‌ی شۆرشه‌ ئیسلامیه‌كه‌مانه‌”.

هه‌روه‌ها له‌ هه‌واڵه‌كه‌ی ئاژانسی فارس نیوز له‌سه‌ر زاری جه‌عفه‌ری له‌باره‌ی عێراق و سوریا و یه‌مه‌ن هاتووه‌، “دوژمنه‌كانمان له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌وڵی وه‌ستاندنی ناردن و پێشخستنی شۆرشی ئیسلامیان ده‌دا، به‌ڵام له‌ ئه‌نجامدا ده‌بینین ئه‌مرۆ به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانیان ده‌رچوو”.

چه‌ند ناوه‌ندێكی شیكه‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بی باس له‌ گۆڕانكاری ستراتیژی ئێران ده‌كه‌ن له‌ په‌یامی پێشووتری ئه‌و وڵاته‌ له‌باره‌ی سوریاوه‌، كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌رمی ئێرانی بڵاویانده‌كرده‌وه‌ كه‌ته‌نها به‌شێوه‌ی راوێژكاری یارمه‌تی رژێمی ئه‌سه‌د ده‌ده‌ن و خۆیان به‌دوور ده‌گرن له‌هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێك له‌كاروباری ئه‌و وڵاته‌.

مالپه‌ڕی عه‌ره‌بیه‌ له‌و باره‌وه‌ ده‌نوسێت، بێ شك ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی به‌رپرسن له‌و سه‌رپێچی و كوشتارگه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سوریا ئه‌نجامدراوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و كاولكاریه‌ی حه‌له‌ب له‌ پێناو خۆیان و ئه‌سه‌د كردیان، له‌ ئه‌ستۆی ئه‌وان دایه‌ و پیلانه‌كه‌یان له‌سه‌ر حسابی خوێنی هه‌زاران هاوڵاتی سوری جێ به‌جێ كرد.

Back to top button