ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ مووچەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردۆتەوە ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٠ مووچەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمئەندامان دابەشدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە سەرەتای ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووی سەرجەم فەرمانبەران کراو و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

Back to top button