جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق: مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕاناگیرێت
د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا كهوێنهیهك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوه رایدهگهێنێت ، دەمێکە بڵاودەبێتەوە کە گوایە حکومەتى عێراق موچەى فەرمانبەرانى هەرێم ڕادەگرێت، جارى یەکەم شت ئێمە خەڵکى خۆشەویستى هەرێمى کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ مەترسیەک لەسەر موچەکانیان نیە، وە ناش بیت. چونکە موچەى هاوڵاتیانى هەرێمی کوردستان بە گویرەى بودجەى ساڵی ٢٠١٩ بەردەوام دەبێت، کەى بودجەى سالى ٢٠٢٠ هاتە پەرلەمانى عێراق ئەوە بگرە هەوڵی زیاد کردنیشى دەدەین نەک کەم كردنەوەی
راشیدهگهێنێت، ئەو هەواڵانەی باس لە ڕاگرتنی موچەش دەكرێ جگە لە پڕوپاگەندە و ترس نانەوە هیچى دیکە نیە، ڕاستە بارودۆخى سیاسى و ئاسایشى عێراق تا ئاستیک خراپ بووە بەڵام لە ڕووى ئابوریەوە عێراق لە هەناردەکردنى نەوت ڕانەوەستاوە، ئەمە لەکاتێکدایە عێراق خاوەنى احتیادێکى باشى پارەیە کە مەزەندەى ٨٠ بۆ ١٠٠ ملیار دۆلارى ئەمەریکیە و هەر بەم بڕە پارەیەی دەتوانى موچەى خۆى بدات تاکوو وەزعەکان ئاسایی دەبیتەوە.
د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد ده‌شڵێت ، ئێمە دڵنیایی تەواو بە هاوڵاتیانى خۆشەویستى خۆمان دەدەین کە حکومەتى عێراق لە ناردنى موچەی فەرمانبەران بۆ هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت.