بەڕێوبەری تەندروستی شاری وهان گیانی لەدەستدا

بە پێی سەرچاوەیەك لە بەرپرسانی چینەوە بەڕێوەبەری یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ووهان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لە دەستداوە.
میدیا فەرمییەکانی وڵاتی چین بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٠ لیۆتچی مینغ بەڕێوبەری تەندروستی شاری وهان کە بە پایتەختی ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنرێت، بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تا دێت ڤایرۆسەکە زیاتر پەرەدەسێنێت و ڕێژەی تووشبووان و گیان لەدەدستدان زیاد دەکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە نزیکەی دوو مانگە ڤایرۆسی کۆرۆنا وڵاتی چین و ٢٧ وڵاتی دیکەی گرتووەتەوە و بەپێی نوێترین ئامار تا ئێستا نزیکەی دوو هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٧٠ هەزار کەسی دیکەش هەڵگری ڤایرسەکەن.
Back to top button