كهشناسی ساردترین ناوچهی ههرێمی كوردستانی ئاشكرا كرد
کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ قەزای سۆران لە پارێزگای هەولێر و قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی و کانی ماسی سەر بەپارێزگای دهۆک ساردترین ناوچەکانی هەرێمن.
کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 18ی شوباتی 2020، ئەو ناوچانەی ھەرێم نزمترین پلەی گەرماکەیان سفر دەبێت و ساردترین ناوچەکانن.
ھاوکات، لە دوای ئەو ناوچانەش قەزای چۆمان دێت کە پلەی گەرماکەی یەک پلە لە سەروو سفرەوەیە و دوای ئەوەش رواندوزە کە دوو پلە لەسەروو سفرەوە دەبێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی کاریگەریی شەپۆلی بەفربارین لەسەر هەرێمی کوردستان نەما، پلەکانی گەرما رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.